Accessibility links

سێ زانا خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا لە ئەمساڵدا دەبنەوە


کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید خەڵاتی بواری کیمیای ئەمساڵی بەخشیـیە سێ زانا لەسەر دەستکاریکردنی DNA ی مرۆڤ بە شێوەیەک کە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە سوودی لێوەربگیرێت.

خەڵاتکراوەکان بریتین لە تۆماس لیندال لە ئنستتیوتی سێر فڕانسیس کریک لە بەریتانیا کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سویدە و دوو زاناکەی دیکە لە ویلایەتی نۆرث کارۆلاینای ئەمەریکان، پـۆڵ مۆدریچ لە زانکۆی دووک و عەزیز سانجار لە زانکۆی نۆرث کارۆلاینا کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی تورکیایە.

جێی ئاماژەیە لەوەتای سـاڵی 1901 وە خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی ساڵانە کاری سەرکەوتوو و مەزن لە جیهاندا ئەنجام دەدەن. خەڵاتەکەش بریتیـیە لە بڕوانامەیەک و مەدالیایەکی ئاڵتۆن لەگەڵ بڕێـک پارە. ئەگەربێت و چەند کەسێـک پـێکەوە خەڵاتی ساڵەکە لە بوارێـکدا ببەنەوە، ئەوا بڕە پارەکە کە لە دەوری یەک ملیۆن دۆلارە بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

XS
SM
MD
LG