Accessibility links

سێ زانای بەریتانی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2016 بۆ فیزیا دەبەنەوە

  • VOA News

دەستەی سۆیندخۆرانی خەڵاتی نۆبڵ لە ڕۆژی سیشەممەدا 3 پرۆفیسۆری زانکۆی ئەمەریکایان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا ڕاگەیاند.

توێژینەوەی هەر 3 زاناکەی لەدایکبووی بەریتانیا، دیڤید ج ثۆلۆس،ف دۆنکان هاڵدەین، ج مایکل کۆسترلتز بۆتە مایەی تێگەیشتنێکی سەرسۆرهێنەر لە خەسڵەتی کەرەستە و مادە ڕەقەکان.

زانایان هەروەها هاوکێشەی نوێی ماثماتیکییان داهێنا بۆ ئاسانکردنی تێگەیشتن و شیکردنەوەی دەرئەنجامە نوێیەکان.

ئەکادیمیەی شاهنشاهی سوید بۆ زانست ئەوەی خەڵاتەکە پێشکەش دەکات لە بەیاننامەیەکدا گوتیان براوەکانی ئەم ساڵی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا، دەرگایەکی نوێـیان کردەوە لەسەر جیهانێکی نەناسراو ، لە ڕی بەکارهێنانی کەرەستەی پێشکەوتووی ماثماتیك بۆ توێژینەوە لەسەر قۆناغ و حاڵەتەکانی نائاسایی پەیوەست بەو مادانە و ئێمە سۆپاسیان دەکەین بۆ ئەو کارە نایاب و لە ڕادەبەدەرەیان.

جێی باسە ثۆلۆس پرۆفیسوری کارایە لە زانکۆی واشنتن، هاڵدەین پرۆفیسوری فیزیایە لە زانکۆی پرنستن، کۆسترلتز پرۆفیسوری فیزیایە لە زانکۆی براون و هەرسێکیان لە سەرەتای 1970 و 1980 کانەوە دەستیان بە توێژینەوەکانیان کردبوو بەڵام دەستەی خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتەکەیانی دواخست بۆ دڵنیابونەوە لەوەی دۆزینەوەکەیان دەبێتە مایەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر.

جگە لەنازناوی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ، هەروەها بڕی 930 هەزار دۆڵار وەردەگرن کەلەنێو هەرسێکیان دابەشدەکرێت . بڕیاریشە لە مەراسیمێکی تایبەت لە 10 مانگی دوازدە دیبلۆما و میدالیایان پێبدرێت.

شایانی باسە راگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی نۆبل لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستیپێکرد . یۆشینۆری ئۆهسۆمی زانای زینەوەرزانی بە براوەی خەڵاتی نۆبل بۆ پزیشك بۆساڵی 2016 ڕاگەیەندرا لە ئەنجامی تۆژینەوەی لە پرۆسەی ئۆتۆفاکی ئەوەی پروسەیەکە لەلەشدا دەبێتە هۆی تێکشکاندنی خانەکانی لاشە و هاوسەنگی ڕادەگرێت لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پرۆتین و جێگرتنەوەی خانە تێکشکاوەکان بە درووستکردنی خانەی نۆی.

جێ بەبیرهێنانەوەیە خەڵاتی نۆبڵ بەناوباگترین و بەرزترین خەڵاتە لە جیهان و دەبەخشرێت بەو کەسانەی ناوازەن لە بوارەکانی فیزیا و پزیشکی و کیمیا و ئاشتی و ئابووری و ئەدەب.

XS
SM
MD
LG