جودابیری سیاسی به‌ندکراوی چین لیو شیائوبو خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2010-ی پێ به‌خشرا له‌به‌ر" خه‌باتی له‌مێژینه و بێ توندوتیژی له پێناو مافه‌کانی بنچینه‌یی مرۆڤ له چین."
کۆمیته‌ی نۆرویژی نۆبڵ بنکه له ئۆسلۆ ئه‌مرۆ هه‌ێنی ئه‌م بریاره‌ێ ڕاگه‌یاند و گوتی کۆمیته‌که" له‌مێژه له‌ۆ باوه‌ره دایه پێوه‌ندیه‌کی نیزیك هه‌یه نێوان مافه‌کانی مرۆڤ و ئاشتی."
لیو له مانگی 12-ی ڕابوردو 11 ساڵ زیندانی بۆ براوه له‌به‌ر"هاندان بۆ ڕوخاندنی ده‌سهه‌لاتی حکومه‌ت." ئه‌ۆ هاونوسه‌ری بڵاوکراوه‌یه‌که به ناوی جارنامه‌ی 08 که داوای ریفۆرم ئاڵوگۆری سیاسی له چین ده‌کات.
کۆمیته‌ی نۆبل گوتی له‌به‌ر ئه‌و سزا قورسه‌یی حکومه‌ت بۆی بریوه‌ته‌وه، لیو بۆته"به‌رجسته‌ترین نیشانی" خه‌بات له پێناو مافه‌کانی مرۆڤ له چین.
چین لیوی وه‌ك تاوانبار ناوبرد‌و و گوتی کۆمیته‌ی ئاشتی نۆبل به خه‌ڵات کردنی لیو پێشێلی پرنسیپه‌کانی خۆی کردووه.