خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵ 2011 به شه‌ریکی به‌خشراوه‌ته 3 ژن له ئه‌فریقا و ئاسیا، ئالن جانسون سرلیف و لیما گبووی له لایبیریا و ته‌وه‌کول عه‌بدولسه‌لام کرمان له وڵاتی یه‌مه‌ن.
کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی ئاڵفرێد نۆبڵ، زانای کوچکردووی سویدی، له بڵاوکراوه‌یه‌کدا که هه‌ینی له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ ڕایگه‌یاند خه‌ڵاته‌که له نێوان ئه‌م 3 ژنانه دابه‌ش ده‌کرێت له‌به‌ر،" خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌یان له پێناو ئاسایشی ژنانی جیهان و وه‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان."
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی په‌سنی خه‌باتی هه‌ر 3 براوه‌ی دا و گوتی،" ئێمه ناتوانین بگه‌ینه ئاشتی به‌رده‌وام له جیهان تا ئه‌و کاته‌ی ژنان ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که بۆ پیاوان هه‌یه وه‌ده‌ست بهێنن. "
ئالن جانسون سرلیف، ته‌مه‌ن 72 ساڵ، بوو به یه‌که‌م ژن له ساڵی 2005 به سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵبژێردرا.
کۆمیته‌ی نۆبڵ په‌سنی ڕێبه‌ری لایبیریای دا له‌به‌ر هه‌وڵ و تێکوشانی بۆ دابینکردنی ئاشتی، گه‌شدانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزکردنی پایه‌ی ژنان.
لیما گبووی ته‌مه‌ن 39 ساڵی، ئه‌ویش خه‌ڵکی لایبیریایه و ئه‌ویش یارمه‌تیده‌ر بو له کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ به هاندانی ژنانی مه‌سیحی و موسوڵمان بۆ به‌شداریکردن له خۆنیشاندانی ئاشتیانه. له ساڵی 2002، گبووی ژنانی لایبیریای ڕێكخست تا"مان له جووت بوون(سێکس)" له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیان بگرن تاتوندوتیژی به کۆتای هات.
له هه‌مان کات، کۆمیته‌ی نۆبڵ په‌سنی ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی ته‌مه‌ن 32 ساڵه ته‌وه‌کول عه‌بدولسه‌لام کرمانی داله‌به‌ر،"ڕۆڵی سه‌ره‌کی له خه‌بات بۆ دابینکردنی مافی ژنان و دیموکراسی" و ئازادی بۆ ژنان له یه‌مه‌ن. کرمان که چالاکوانی سه‌ره‌کیـیه له 'به‌هاری عه‌رب' له وڵاته‌که‌ی، له پاش بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه به " گه‌نجانی شۆڕش له یه‌مه‌ن." ئه‌و گوتی ئه‌وه سه‌رکه‌وتن بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وڵاته‌که‌ی به‌دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح.
کۆمیته‌ی نۆبڵ گوتی هیواداره ئه‌م خه‌ڵاته کۆتایی به "سه‌رکوتکردنی ژنانی بهێنێت که هێشتاش له هه‌ندێک له وڵاتاندا به‌رده‌وامه."
3 ژنه‌که خه‌ڵاتی نزیک به یه‌ک و نیو ملیۆن دۆلار پاره له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن.