کۆمپانیایه‌کی ئاسایشی تایبه‌ت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی به‌کارهێناوه بۆ دڵنیابوون له‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی حکومه‌تی کۆریای باکور ده‌سـتبه‌کاره له بنیاتنانه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌کی ناو‌کی به ئاوی ڕوون.
ڕێـکخراوی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناو‌کی و په‌یمانـگای زانسـتی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به (ISIS) بنکه له واشنتن له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا وه‌ک ده‌ڵێت کارکردن به‌رده‌وامه له ناوچه‌ی یۆنگبیۆنی ناو‌کی له‌کارکه‌وتوو.
وێنه‌کان پـشـتڕاستکرانه‌وه له لایه‌ن دوو شـاره‌زای ئه‌مه‌ریکی له‌وانه‌ی به‌م دوایـیانه سه‌ردانی بنکه‌که‌یان کردبوو.
دیپـلۆمات جاک ڕیچارد شـاره‌زای کاروباری کۆریای باکور له سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ردوو سه‌رۆک کلنتن و جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رپـرسـان له کۆریای باکور پـێیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وان ده‌سـتبه‌کارن له بنیادنانه‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌کارهێنانی ئاوی ڕوون له بنکه ناوکیـیه‌کاندا ته‌نها بۆ دروسـتکردنی ئه‌لیکتریکه، به‌ڵام شیکه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن بنیاتنانه‌وه‌ی بنکه ناوکیـیه‌که له کۆریای باکور له‌وانه‌یه هۆیه‌ک بێت بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم که ده‌کرێت به‌کاربێت بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.