حکومه‌تی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نابێت له به‌رامبه‌ر مانۆڕی سه‌ربازی کۆریای باشور، ئه‌وه‌ی به گولـله‌ی ڕاسته‌قینه له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له سـنووری باکوره‌وه سـازی داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی حکومی باکور ڕایگه‌یاند که مانۆڕی سه‌ربازی سۆڵ ئه‌و ناهێنێت کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا بکرێت وێڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی پـێشـووتری سه‌باره‌ت به به‌رپه‌رچی وێرانکه‌ر بۆ ئه‌و مانۆڕه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له میانه‌ی ئه‌م مانۆڕه‌دا که له دورگه‌ی یۆنگفایۆن نزیکه‌ی 90 خوله‌کی خه‌یاند، کۆریای باشور دانیشـتوانی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ره‌و ژێرزه‌مینه‌کان گواسـتبووه‌وه و هێزه‌کانی باشوریش 1500 گولـله تۆپی ڕاسته‌قینه‌یان ته‌قاندبوو. په‌یامنێرانی ئه‌و شوێنه ده‌ڵێن گولـله تۆپه‌کان زه‌مینیان هه‌ژاندبوو.
شـایانی باسه پـێشـووتر کۆریای باکور له به‌رامبه‌ر مانۆڕێـکی هاوشێوازدا مانگی ڕابردوو تۆپـبارانی ئه‌و دورگه‌یه‌یان کردبوو و له ئاکامدا 2 سه‌رباز و 2 که‌سی سیڤیل کوژران.
به‌ڵام ئه‌م جاره پـیۆنگ‌یانگ ده‌ڵێت به‌رپه‌رچی نابنه‌وه چونکه هێزه‌کانی کۆریای باشور گولـله تۆپه‌کان به‌ره‌و دورایی ده‌ریا ده‌ته‌قێنن، به‌ڵام سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی کۆریای باشور بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پـرێسی ڕاگه‌یاند که گولـله تۆپه‌کان به هه‌مان جێگه‌ی مانگی ڕابردووه‌وه نراون دور له باکوره‌وه.