هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نایجیریا که بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت له ئه‌بوجای پایته‌خت و چه‌ند شوێنێکی تر دواخرا، له کاتێکدا کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند کێشه‌ی ڕێکخستنه‌کان هه‌بووه له ناویاندا نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی ده‌نگدانیش.
وته‌بێژێکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند چه‌ند کاتژمێرێک پاش کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان له به‌شه‌کانی تری وڵاته‌که هاووڵاتیان له کاتی نوێی ده‌نگدانه‌کان له‌و شوێنانه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌که تیایاندا دوا که‌وت ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
به‌رپرسی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نایجیریا ئهتاهیرۆ جێگا له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی 4 ده‌رفه‌تێک ده‌دات به نایجیریا شته‌کان باش بکه‌نه‌وه پاش توندوتیژی و ساخته‌کردن که باڵی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2007 دا کێشاوه.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نایجیریا په‌یمانی داوه ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌م ساڵ ئازاد و ڕه‌وا بێت.