کۆمه‌ڵێکی ڕادیکاڵی ئیسلامی له نایجیریا ده‌ڵێت له پشت بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌کانی ئێواره‌شه‌وی کریسمس و هێرشی سه‌ر ژماره‌یه‌ك کڵێسا بووه ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 86 که‌س.
کۆمه‌ڵی "بوک‌و حه‌ڕام" سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر هێرشه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت له دژی "بێ باوه‌ڕان."
کاربه‌ده‌ستان له نایجیریا ده‌ڵێن به لای که‌م 80 که‌س کوژران له شاری جاس کاتێک هه‌ینی ڕابردوو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له بازاڕ خه‌ریکی شت کڕین بوون کران به ئامانج.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ، ژماره‌یه‌ك کڵێسا له شاری باکوری مێدۆگوری کران به ئامانجی هێرشان، له ئاکام 6 که‌س کوژران.