هێزه‌کانی پـۆلیسی نایجیریا له باشوری وڵات ده‌ڵێن هێرشبه‌ران بۆمبێـکیان فڕێ‌داوه‌ته خوێندنگه‌یه‌کی عه‌ره‌بیـیه‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س برینداربوون، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی کوشـنده له کڵێسـه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که دره‌نگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌رێمی ده‌لتا ڕوویدا به فڕێ‌دانی بۆمبێـک له ئۆتۆمبیلێـکه‌وه و 6 منداڵ له نێو برینداراندابوون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووش چوار ته‌قینه‌وه‌ی ڕێـکخراو ڕوویدابوو و له ئاکامدا 39 که‌س کوژران.
کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ناسراو بۆکۆ حه‌رام به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌کانی ڕۆژی کرسمسیان گرته ئه‌سـتۆ.
له لای خۆیانه‌وه مه‌سیحیـیه‌کانی باکوری نایجیریا هۆشداریـیان دا که په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ڕه‌نگه بـبێت به مایه‌ی شه‌ڕێـکی ئاینزایی. هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵات.
گۆدلاگ جۆنه‌ثن گه‌وره ڕابه‌ری موسـڵمانانی نایجیریا ڕایگه‌یاند هیچ جۆره ناکۆکیـیه‌ک له نێوان مه‌سیحی و ئیسلامه‌کانی وڵات‌دا نیـیه، به‌ڵـکو شه‌ڕ له نێوان به‌دکاران و خه‌ڵـکانی باشـدا هه‌یه.