له ڕۆژی چه‌ژنی کرسمسدا به لایه‌نی که‌م 4 ته‌قینه‌وه له نه‌یجیریا ڕوویانداوه. یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له کڵێسـایه‌کی کاثۆلیک له نزیک ئه‌بوجای پایته‌خت بووه له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکێـکی زۆر له‌وێ کۆبووبوونه‌وه. به لایه‌نی که‌م 30 که‌س هه‌ر له‌وێ کوژراون.
کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بۆکۆ حه‌رام به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌که‌ی کڵێسـای کاثۆلیکی سـانت تێرزای ناوچه‌ی ماداڵا ڕاگه‌یاند. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن پاش ته‌قینه‌وه‌که گرژی ناوچه‌ی گرتۆته‌وه و کۆمه‌ڵێـک گه‌نج به‌ربه‌سـتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داناوه و ئاگریان تێبه‌رداون. هێزه‌کانی پـۆلیسیش بۆ بڵاوه‌پـێـکردنیان ته‌قه به ئاسـماندا ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی بۆکۆ حه‌رام گوتیشی ئه‌و له پشت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه که کڵێسایه‌کی پـرۆتسـتانه‌کانی له شـاری جۆسی ناوه‌ندی وڵاته‌که کردبووه ئامانج. هێشـتا زیانه گیانیـیه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌رپـرسێـکی ناوچه‌که گوتی یه‌ک پـۆلیس کوژراوه.
دانیشـتوان له شـارۆچکه‌ی گاداکا له ویلایه‌تی یوبه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌ڵێن لای ئه‌وانیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کڵێسـایه‌کی کردووه‌ته ئامانج له‌و ده‌مه‌ی به بۆنه‌ی کرسمسه‌وه خه‌ڵـکی له‌وێ گردبووبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له داماتوروی پایته‌ختی ویلایه‌تی یوبه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که نه‌زانراوه.
گوته‌بێژێـکی ڤاتیکان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌کانی کرد و به ڕق و قینه‌یه‌کی کوێرانه‌ی ناوبرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کۆمه‌ڵی بۆکۆ حه‌رام ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی ئیسلامیـیه له باکوری نایجیریا.
ژماره‌ی دانیشـتوانی نایجیریا زیاتر له 150 ملیۆن که‌سه، نیوه‌یان موسڵمانن که زۆربه‌یان له باکوری وڵاته‌که‌ن، نیوه‌که‌ی دیکه کریسـتیانن و زۆربه‌یان له باشورن.