گروپێکی سه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا به‌هۆی توندوتیژییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه له نایجیریا زیاتر له 800 که‌س کوژراون له کاتێکدا پێکدادان دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک گوودلهک جانتۆن ده‌ستیپێکرد.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له نیویۆرک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که ده‌سه‌ڵاتدارانی نایجیریا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له دامرکاندنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان و داوا ده‌کات له حکومه‌ت که لێکۆڵێنه‌وه ئه‌نجام بدات و سزای تاوانباران بدات.
گروپه‌که ده‌ڵێت چه‌ندین به‌ڵگه‌یان لایه که پۆلیس و له‌شکر هێزێکی زۆریان به‌کارهێناوه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاژاوه‌کان و شه‌ڕی ئاینزایی.
ده‌ڵێت زۆرترین پێکدادان له هه‌رێمی کادونای باشوری وڵات ڕوویداوه، که له‌وێ ڕێبه‌رانی کرستیان و موسڵمانه‌کانیش به ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤیان ڕاگه‌یاندووه که به‌هۆی توندوتیژییه‌کان زیاتر له 500 که‌س کوژراون. زۆربه‌ی کوژراوه‌کانیش موسڵمان بوون.
به‌ڕێز جانتۆن په‌ناڵێکی پێک هێناوه بۆ لێکۆڵێنه‌وه له‌و توندوتیژییانه و ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت توندوتیژییه‌کان له چیـیهوه سه‌ری هه‌ڵداو و چۆن بتوانرێت ڕێگا له توندوتیژییه‌کی هاوشێوه له داهاتوودا بگیرێت.