قاسم ئاغای کۆیه یه‌کێـکه له‌و که‌سـانه‌ی له نێو خه‌ڵـکی کوردسـتاندا به‌وه ناسراو سه‌ر به ڕژێمی پـێشـووی عێراق بووه و ده‌سـتی له چه‌ندین تاواندا هه‌بووه. هه‌روه‌ها له پاش ڕاپه‌ڕینی سـاڵی 1991 خه‌ڵـکی کوردسـتان هه‌ڵهاتووه بۆ به‌غدا و تا دوا ڕۆژه‌کانی ڕژێمی سه‌دام حسێن هه‌ر له پاڵ حکومه‌تی عێراقیدا ماوه‌ته‌وه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نیشته‌جێبوونی قاسم ئاغای کۆیه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ناڕه‌زایی له نێو خه‌ڵـکی کوردسـتاندا په‌یدابوو و داوای ده‌سـتگیرکردنی کرا، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێـک به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌دارا، ئێسـتا ڕوون نیـیه ئایا له کوردسـتان ماوه‌ته‌وه یاخود بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتووه.
بۆیه خه‌ڵێـکی زۆر داوا له کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌که‌ن ناوبراو بده‌نه دادگا، ده‌ڵێن پـێوسته ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌ڵهاتبێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کار بۆ ده‌سـتگیرکردنی بکات.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ڕه‌تیده‌کاته‌وه کارئاسانی بۆ هه‌ڵهاتنی قاسم ئاغا کرابێت. ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـکی ڕه‌سمی له دادگاوه نه‌درابوو بۆ ده‌سـتگیرکردنی، به‌ڵام ئاگادارکرایه‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت سـنووری پارێزگای هه‌ولێر جێبهێڵێت، هه‌روه‌ها ڕێـگه‌شی پـێنه‌دراوه له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ربچێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.