Accessibility links

زه‌لین به‌ دوای باران و لاڤاوی قورس له‌ ئه‌فغانستان

ئه‌فغانێکان به‌ دوای زه‌لێنێکی قورسله‌ گوندێک له‌ هه‌ریمی به‌ده‌خشان، له‌ باکووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له‌ 2ی مانگی مای به‌ دوای ئه‌و که‌سانه‌ دا ده‌گه‌ڕێن گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. وێنه‌: هومایون ڕه‌حمانی سه‌رۆکی پڕۆگرامی ڕێگا و بان له‌ ناوچه‌کانی دووره‌ده‌ستی ئه‌فغانستان.

شەمە سەدان خۆبەخشی ئەفغانی بە پێمبەڕەوە تێکەڵ بە تیمەکانی فریاکەوتن لە باکووری ئەفغانستان بوون، لە هەوڵێکی بێ هیوا و ئاکام دا بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە لە ئاکامی زەلینێکی قورسدا سەدان گوندی بردە ژێر خشت و خاک.

بەلام، هەتا کاتی شەو، کاربەدەستان لە گوندی ئاب باریک لە هەریمی دوورەدەستی بەدەخشان تەنیا دوو تەرمیان دۆزیبۆوە و کوتیان ئەوان لە دۆزینەوەی کەسان دا بێ هیوا بوونە. دەستەکانی فریاگوزاری ترسیان هەیە زلینی زیاتر ڕووبدات، دوای چەند ڕۆژ بارانی گرمسیری قورس که‌ لە ناوچەی هاوسنووری لە گەڵ تاجیکستان، چین و پاکستان به‌رده‌وام بووه‌.

کاربەدەستان دەڵێن لانی کەم ٣٠٠ مال هەر چوونە ژیر خاک و بۆی هەیە ژمارەی کوژراوان هەتا ٥٠٠ کەس زیاتر بێت. فەرمانداری هەریمی شا ولی ئولا ئەدیب لە شوینی رووداوەکە بە پەیامنێرانی گوت خانوەکان لە چەند میتر لە ژیر قوڕ دابوون و کوتی:

"ئێمە بو کوژراوەکان دەپاڕێینەوە"

سەرۆک حامید کارزایی رۆژێک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
XS
SM
MD
LG