Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا - یوکڕاینه‌ - ڕووسیا

  • Salah Piroty

یه‌ک شه‌مه‌ 2ی مانگی مارس کاروانێکی سه‌دان سه‌ربازی له‌شکری ڕووسیا به‌ره‌و کریمه‌ ده‌چێت.

یه‌ک شه‌مه‌ 2ی مانگی مارس کاروانێکی سه‌دان سه‌ربازی له‌شکری ڕووسیا به‌ره‌و کریمه‌ ده‌چێت.

ئه‌مه‌ریکا: سه‌باره‌ت به‌ یوکڕاینه‌ هه‌موو بژاره‌کان له‌ گۆڕێدان.

قەیرانەکان لە یوکڕاینە سەرنجی واشنگتنی زۆر بۆ لای خۆی ڕادەکێشی، لە گەڵ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما هوشداری توند لە دژی ڕووسیا سەبارەت به‌ گرتنی کریمە دەدات، لە کاتێکدا یوکڕاینە لەشکری ئامادەباش دگوزێتەوە و لۆمە دەخاتە سەر موسکۆ کە خەریکە شەڕ ڕادەگەیەنێت. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مایکل بۆمەن Michael Bowman ڕاپۆرت دەکات.

بە ناردنی سەربازانی رووسیا بۆ کریمە و هەڕەشەی شەر لە خۆرهەڵاتی ئۆڕووپا کە هەروا زیادتر دەبێت، وەزیری درەوەی ئەمەریکا جان کیری John Kerry ئەو خۆتێکەڵ کردنەی رووسیا مەحکوم دەکات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا

"ئەو کردارە بێ شه‌رمانه‌یه‌ پێ شێلکاری قانوونی نێونەتەوەیی و، پێ شێلکردنی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتوەکانە. ئەوه‌ کردارێکی چەرخی ١٩ لە چەرخی ٢١یەکەم دایە."

وەزیری دەرەوە لە سەر پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنی دیس ویک ئەی بی سی قسەی کردن.

وتەکانی پشتیوانی لە وتەی کاربەدەستانی ناتۆ و ژنراڵەکانی هاوپەیمانانی ئەمەریکایە.

سکرتێری گشتی ناتو ئاندرێ فاگ راسمووسن Anders Fogh Rasmussenجەختی کردە سەر "مافەکانی خەڵکی یوکڕاینە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی خۆیان بە بێ ئەوەی دەرەوەی دەستی تیوەربدات."

پێش ئەوەی یەک شەمە بۆ کیڤ بچێت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ویلیام هاگ William Hague کوتی پێشێلکردنی یەکیەتی و سەروەری یوکڕێنە "ناتوانیت ڕیگا بۆ بەڕێوەبردنی مەسەلەکانی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت."

مۆسکۆ دەڵیت بۆیە ئەو کارە دەکات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری لە وڵاتیانی رووسیا بکات و هاسۆزی لەگەڵ خەڵکی خۆرهەڵاتی یوکڕاینە نیشان بدات، ئامانجێک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کوتی دەگریت بە بێ بە کارهێنانی زۆر جێ بە جێ بکرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌yی ئه‌مه‌ریکا

"ئێمە دەبێت لە توانامان دابێت ئەمە لە ڕیگای پڕۆسەی دیپڵۆماتی یه‌وه‌ چارەسەر بکەین. ئەگەر ڕووسیا ئەوە هەڵنەبژێرێت، ئەوە سەرئەنجامی جیدی بە دوا دا دەبێت."

وەزیری دەرەوە کوتی " هەموو بژارەکان لە سەر مێزن" بۆ ئەوەی هەڵس و کەوت لە گەڵ دۆخەکە بکەن."

هەروەها لە دەمێکدا لە سەر پڕۆگرامی دیس ویک قسەی دەکرد، ئەندامی کۆنگرێس لە پارتی کۆمار ئەدام کینزینگر Adam Kinzingerکوتی "سەر لە نوێ داڕشتنەوەی" دیپلۆماسی ئەمەریکا لە گەڵ ڕووسیا سەرنەکەوتووە.

کینزینگر

"ئێستا کاتی ئەوەیە بە توانایی یەوە وەڵام بدەیەوە. پێم وایە کاتی ئەوەیە سەبارەت بە گەمارۆکانی ئابووری قسە بکەی، گرینگە سەبارەت بە یارمەتی بە خەڵکی یوکڕاینە قسە بکەی، کە کۆنگرێس پشتیوانی لە بەشدار کردنی جورجیا لە ناتۆ دا بکات. سەبارەت بە ئەوە قسە بکه‌ی که‌ بە ڕووسیا بڵێی، 'ئەگەر ئیوە دەتانەوێت هەڕەشە لە دراوسێکانی خۆت بکەی کە یوکڕاینەش دەگرێتەوە، ئێمە سەبارەت بە بەرفرەوانکردنی ناتۆ قسە دەکەین.'"

قانوندانه‌رانی دیکەی ئەمەریکا دەڵین کۆبوونەوەی لوتکەیی کە بەڕێوەیە دەبێت لە شاری سوچی رووسیا پێک نەیەت، کە مانگی ڕابردوو میوانداری ئولەمپیک بوو. ئەمەریکا و چەندین ولاتی یەکیەتی ئەرووپا یان خۆیان بۆ ئامادەکاری یه‌کانی کۆبوونەوەی لوتکەیی هەشت ولاتان کێشایەوە یان داوای ئەو هەوڵەیان بۆ هەڵپەساردنی کرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ نیشانه‌یه‌ک له‌ پشتیوانی کردنی حکومه‌تی یوکڕاینه، سێ شه‌مه‌ سه‌ردانی شاری کیڤ ده‌کات وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی بالای ئه‌مه‌ریکا یه‌ک شه‌مه‌ کوتی.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ هه‌ر چه‌ند کات ژمێر دوای ئه‌وه‌ی دێت که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هوشداری به‌ ڕووسیا دا که‌ ئه‌و مه‌ترسی یه‌ ده‌خاته‌ پێش خۆی که‌ له‌ گرووپی هه‌شت وڵاتی پێشه‌سازی جیهانی وه‌ده‌ربنێن و هه‌روه‌ها داریی یه‌کانی کار وپیشه‌ی ڕوسیا بۆی هه‌یه‌ ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر کڕملین به‌ بریاری خۆی بۆ داگیرکردنی له‌شکری کریمه‌ دا نه‌هێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG