Accessibility links

ڕێز گرتن له‌ یادی سه‌رۆک جان ئێف کێنێدی


 سه‌رۆک جان ئێف کێنێدی و هاوسه‌ری ژاکلین کێنێدی کاتی سه‌ردان له‌ شاری داڵاس له‌ تکساس، له‌ 22ی نوامبری 1963ی زاینی
سه‌رۆک جان ئێف کێنێدی و هاوسه‌ری ژاکلین کێنێدی کاتی سه‌ردان له‌ شاری داڵاس له‌ تکساس، له‌ 22ی نوامبری 1963ی زاینی

سه‌رۆک ئۆباما چوارشه‌مه‌ له‌ بۆنه‌یه‌ک دا ڕێز له‌ سه‌رۆک کێنێدی ده‌گرێت.

سەرۆک ئۆباما و سەرۆکی پێشوو بێڵ کلینتن ڕۆژی چوارشەمە ٥٠ مین سالوەگەری مەرگی سەرۆک جان ئێف کنێدی لە ڕیگای دانانی تاجە گوڵێک لە سەر گۆڕەکەی ڕیز لە یادی ناوبراو دەگرن.

خانمی یەکەم میشل ئۆباما و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا هیلەری کڵینتن لە بۆنەیەکی گۆڕستانی نیشتمانی ئاڕلینگتن، لە نزیک واشنگتنی پایتەخت دا، بەشداری دەکەن.

ئەو بۆنەیە دەبێتە بەشێک لە رووداوەکانی حەوتوو بۆ یادکردنەوەی ٣٥ مین سەرۆکی ئەمەریکا، کە لە تەمەنی ٤٦ ساڵی دا کوژرا.

کۆشکی سپی دەڵێت بەڕێز ئۆباما هەروەها لە خوانێکی چوارشەمە شەو لە بۆنەیەکی ستایش کردنی براوەکانی ٢٠١٣ی خەلاتی سەرۆک بۆ ئازادی دا، ڕێز لە سەرۆکی کوژراو دەگرێت.

مێداڵە کە هەرە بەرزترین پاداشی مەدەنی ئەمەریکایەیە. خەلاتەکانی ساڵانە لە لایەن بەڕێز کێنێدی یەوە دەست پێشخەری کرا.

براوەکانی ئەو خەڵاتەی ئەم ساڵ سەرۆکی پێشوو کڵینتن، میوانداری پرۆگرامی تەلەڤزیۆن ئۆپڕا وینفڕەی و سالی رایدی، ئاسمانگەڕ دەگرنەوە.

بەڕێز کێنێدی، کە سەرۆکێکی خەڵک خۆشەویستی ئەمەریکا بوو، لە ٢٢ی نوامبری، ١٩٦٣ی زاینی لە شاری داڵاس، ئەیالەتی تێکساس کوژرا. کۆژرانی لە نەکاو و پڕ توند و تیژ و هێرشبەرانە بۆ سەر سەرۆک کێنێدی یەکیەک لە هەر ڕووداوە خەمهێنەرەکان لە مێژووی وێلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکایە.

به‌ پێی وته‌ی لێکۆڵه‌ران به‌ڕێز کێنێدی به‌ ته‌نیا له‌ لایه‌ن چه‌کدارێکه‌وه به‌ ناوی، لی هارو‌ی ئۆسواڵده‌وه‌ کوژرا. به‌ڵام بوچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پیلان گێران له‌ ماوه‌ی ساڵه‌کان دا به‌رده‌وام له‌ گۆڕێ دا بوونه‌.
XS
SM
MD
LG