په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا لیسا شله‌ین له ژنێڤه‌وه له ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای کرداری ته‌نگه‌تاوی ده‌کات بو ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بکات هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی پیری له باشترین ئاستی ته‌ندروستی دا‌بن. بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی، ئه‌و ڕێکخراوه ده‌ڵێت ته‌ندروستی باش بۆ دابینکردنی تایبه‌تمه‌ندی ژیان له ده‌مێکدا خه‌ڵک له ئه‌م جیهان به خێراییه‌دا به‌ره‌و پیری ده‌چن، کارێکی سه‌ره‌کیه.
فیلیمێک که به بۆنه‌ی ڕۆژی ته‌ندروستی جیهانی دروستکراوه نیشاندرا که‌سانی پیر له سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ریکی ئه‌و چالاکیانه‌ن که ڕه‌نگه ئه‌نجامدانی گه‌نجان گه‌لێک ماندوو بکات. به تایبه‌تی که دیمه‌نی پیاوێکی ته‌مه‌ن 100 ساڵی پیشه‌به‌رکێی هه‌ڵاتن ته‌واو ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی مارگارێت چان ده‌ڵێت که ئێمه ده‌بێت بیرکردنه‌وه‌مان سه‌باره‌ت گرووپی ته‌مه‌ن 60 بۆ سه‌ر به چاکی بگۆڕین.
هه‌روه‌ها خاتوون چان ده‌ڵێت: "له نیوان پێنج ساڵی دابێت، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوو، جه‌ماوه‌ری ته‌مه‌ن 65 ساڵی و به ته‌مه‌ن تریش ژماره‌یان له منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن پێنج ساڵی زیاتر ده‌بێت. به واته‌یه‌کی تر، بوون له گرووپی به ساڵداچوان ده‌بێته شتێکی ئاسایی نوێ بو دانیشتوانی جیهان و گه‌لێک شانازی ده‌که‌م ئه‌م باره ئاساییه خۆشم ده‌گرێته‌وه."
به پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی گشتی، ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕاپۆرت ده‌کات هه‌تا ساڵی 2050، 80 له سه‌دی که‌سانی به ساڵداچوو نه‌ک له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڵکوو له وڵاتانی که‌م داهات و به داهاتی مام ناوه‌ندی دا ده‌ژین.
ئه‌م ئاژانسه‌ی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له هه‌ره وڵاتانی فه‌قیریشدا، که‌سانی به‌ساڵداچوو له به‌ر گرتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کان یان سکچوون و ڕشانه‌وه گیانیان له ده‌ست ناده‌ن. به‌ڵکوو، ئه‌وان له به‌ر نه‌خۆشی دڵ، جه‌ڵته، شێرپه‌نجه،شه‌کره، و نه‌خۆشی سه‌ختی ڕیخه‌ڵۆکه گیانیان له کیس ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری قۆناخی پیری و ژیان له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان، جان بێرد، ده‌ڵیت بۆ کۆمه‌ڵگا گه‌ڵیک گرنگه که ڕه‌وشتی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌ساڵداچووان بگۆڕێت. ئه‌و ده‌ڵیت ده‌بێته هه‌ڵه ئه‌گه‌ر وه‌ک گرفت تیشک بخرێته سه‌ر به ساڵداچووان. کارێکی هه‌ڵه‌یه به ساڵداچووان وه‌ک باری سه‌رشان چاو لێبکرێن.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان چه‌ندین کرداری سه‌ره‌کی بۆ به‌هێزکردنی ته‌ندروستی و سه‌رده‌می پیربوونێکی چالاک پێشنیارده‌کات. ئه‌و ڕێکخراوه به جیدی داوا له حکومه‌تان ده‌کات له سه‌رانسه‌ری ژیان دا بره‌و به ره‌فتاری باشی ته‌ندروستی بده‌ن و بیمه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌ندروستی دابین بکه‌ن بو ئه‌وه‌ی به زوویی نه‌خوشیه سه‌خته‌کان بدۆزنه‌وه که چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.