Accessibility links

هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی میشک له‌ ته‌نگژی دوای دیتنی ڕووداوی دڵته‌زێن

  • Salah Piroty

نموونه‌ی ڕابرت به‌یلس، سه‌ربازی خاوه‌ن پله‌ له‌ له‌شکری ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی تاوانی خراوه‌ته‌سه‌ر 17 گوندی ئه‌فغانی کوشتوه‌، سه‌رنجی خستوته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ چلۆن له‌شکری ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتوانه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێکانی مێشک و بابه‌ته‌کانی ته‌ندروستی چالاکی مێشک بکه‌ن. به‌یلس له‌ عێراق له‌ ده‌می خزمه‌تکردنیدا به‌ سه‌ر بریندار بوو. نموونه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ پێشوه‌ و ئه‌زموونی پێڕاگه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی چاولێکردن له‌ پڕۆسه‌که‌ دابینده‌کات.

بۆ ویڵ کووک، ئیستا هاتنه‌وه‌ بۆ ماڵ به‌ ڕاده‌ی چوون بۆ شه‌ڕ له‌ عێڕاق بۆی به‌ گرفته‌.

دوکتۆران باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ پێشوویه‌ خاوه‌ن پله‌ی له‌شکریه‌ی ئه‌مه‌ریکا تووشی ئازاری ڕه‌وانی برینی مێشکی بوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕووداوێکی ته‌قینه‌وه‌دا سه‌ری بریندار بوو.

ئه‌و به‌شێک له‌ لاقی له‌ ده‌ست دا؛ مێشکی ئێستا له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ربوونه‌وه‌دایه‌، به‌لام کووک کوتی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زانیاری بۆ سه‌خته‌ و ئێستاش له‌ قسه‌کردندا وشه‌کانی باش بۆ ناگوترێت. دوکتورانی له‌شکری کوتیان ئه‌مه ته‌نگژ یان سترێسی دوای دیتنی ڕووداوی دڵته‌زێنه‌. کووک زانی که‌ هه‌ڵه‌ له‌ جێگایه‌کدا هه‌یه‌ شتێک که‌ دوکتوران نه‌یان توانی پێی بزانن.

که‌یسی به‌یلس سه‌رنجی نه‌خۆشخانه‌ی له‌شکری له‌ ئه‌یاله‌تی واشنگتون شوێنی له‌ دایک بوونی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ڕاکیشاوه‌. نه‌خۆشخانه‌که‌ له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان سه‌رباز کوتیان تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌نگژی دوای ڕووداوی دڵته‌زێنیان به‌ پێچه‌وانه‌ بوه‌ واتا ئه‌و بریارانه‌ی ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ نێگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و خه‌رجه‌ زۆره‌ بێت که‌ بو چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی چالاکی مێشک پێویسته‌.

دوکتور خێناکس کوتی ده‌کرێت پاره‌ مه‌سه‌له‌ی له‌ بریاره‌کانی دوکتورانی له‌شکری بۆ چاره‌سه‌ری بیت، هه‌ر وه‌ک مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک هه‌بوونی ئه‌زموون، تێپه‌ڕ کردنی کات له‌ گه‌ڵ نه‌خۆش کاریگه‌ریان هه‌نه‌.

کووک هێچ پلانی نیه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌شکر، به‌لام وه‌دوای ژیانی ده‌که‌ویت. هه‌ر چه‌ند مانگ له‌ مه‌وبه‌ر ئه‌و نه‌یده‌توانی ژماره‌ ته‌له‌فۆنانی وه‌بیربێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئاماده‌یه‌ بچێته‌ زانکو.‌

XS
SM
MD
LG