ڕۆژی دووشه‌مه دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا به دۆسیه‌ک ڕاده‌گات که لانی که‌م کارتێکردنی له سه‌ر یاساکانی ئه‌مه‌ریکا و نزیکه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌ر ئه‌مریکێک بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌بیت. بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژان، دادوه‌ران گوێ بۆ باسکردنی یاسای دابینکردنی بیمه له رووی ده‌ستوریه‌وه راده‌گرن ، واتا بیمه‌یه‌کی پزشکی جێگای لێکۆڵینه‌وه که کونگرێسی ئه‌مریکا دوو ساڵ له مه‌وبه‌ر په‌سندی کرد.
سێ بنه‌ماڵه شی ده‌که‌نه‌وه چ مه‌ترسێک رووبه‌ڕووی ئه‌وانه.
مایلس فاسێت له‌وێیه بو ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ کچه‌که‌ی بێت هه‌تا وه‌ک چوار ساڵ له مه‌وبه‌رله کاتی پێویست به یارمه‌تی له لای بێت.
سێرێنا هه‌ر زه‌گماک به گرفتی سه‌ختی جه‌رگ له دایک بوو. بابی به‌شیک له جه‌رگی خۆی پێدا بۆ ئه‌وه‌ی گیانی کچه‌که‌ی رزگار بکات. ئێستا هه‌ر دووکیان خاوه‌نی وه‌ک ده‌گوترێت نه‌خۆشی زگماکیان هه‌یه.
یاسای دابینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌لێت هیچ کومپانیایه‌کی بیمه ناتوانێت له سه‌ر بناخه‌ی ئه‌و جۆره دۆخه‌دا بیمه نه‌یگرێته‌وه. دایکی سێرێنا، ماریا، نیگه‌رانه داخوا چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر دادگای باڵا یاساکه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بزانێت.
ستیڤ فله‌یش مه‌ن خاوه‌ن پێشه‌یه‌ک بو دروستکردنی کولێره‌یه. ئه‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی بو هه‌رکاردارێک دابین ناکات. ئه‌و هیچ گۆڕانێک نابینێت ئه‌گه‌ر له 50 کارداری که‌متر هه‌بێت. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر که‌سی زیاتر وه‌ربگرێت، ئه‌وه مه‌جبور ده‌بێت بیمه‌ی گونجاو بۆ کاردارانی ئاسایی پیشنیار بکات یان سزاکه‌ی بدات.
ئه‌و ده‌ڵێت له کۆتایی ڕۆژ قازانجێکی ئه‌وتۆی بۆ نامێنێته‌وه، هه‌ربۆیه، ئه‌و ناچاره بایه‌کان به‌رێته سه‌ر و کارداران که‌م بکاته‌وه.
دایانا باکێت له به‌شی ته‌ندروستی گشتی له زانکۆی هاپکینس بۆ پله‌ی به‌رز ده‌خوێنێت. یاسا نوێیه‌که بۆی دڕه‌خسێنێت ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوکردنی زانکۆ هه‌تا ته‌مه‌نی 26 ساڵی له سه‌ر بیمه‌ی باوانی بێت.
دادوه‌ر تام گولدسته‌ین ده‌ڵێت ده‌مه‌ته‌قه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه داخوا کۆنگریس ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیمه‌ی ته‌ندروستی بو خه‌ڵکی ئه‌مریکا نوێ بکاته‌وه.
دادوه‌ران وایان داناوه که له ماوه‌ی سێ رۆژاندا شه‌ش کاتژمێران باس له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن. ئه‌مه‌ش درێژین ماوه‌یه که له‌وه‌تا ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1960 به که‌یسێک بدرێت.