Accessibility links

ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌ر کوشتاری حوله‌ نێردراوی باڵای سوریا ده‌رده‌کات.

  • Scott Stearns
  • Salah Piroty

国务院发言人纽兰

国务院发言人纽兰

ویلایه‌ته ‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌خه‌ریکه‌ هه‌ره‌ نێرداروی باڵای سوریا له‌ واشنگتنی پایته‌خت سه‌باره‌ت به‌ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌رپرسایه‌تی حکومه‌تی سوریا بۆ کوشتاری حه‌وتووی ڕابردوو له‌ گوندی حوله‌، ده‌رده‌کات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، سکات ستیرنس، له‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دا ده‌نووسێت چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پشتڕاستی کوژرانی زیاتر له‌ 90 که‌سیان له‌ حوله‌ کردوه‌، له‌ نێویان دا چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ ده‌بینرێن که‌ وێده‌چێت له‌ نێو ماڵه‌کانیاندا کوژرابن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڤیکتۆریا نۆلاند ده‌ڵێت به‌رپرسی کاروباری دیپڵۆماتی سوریا زوهه‌یر ئه‌ل جه‌بووری 72 کاتژمێری ماوه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ جێبهێڵێت.

نولاند: " ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌مان له‌ وه‌ڵام به‌ کوشتار له‌ گوندی حوله‌ هه‌ڵێناوه‌ که‌ پاساونه‌دراوانه‌، بێزراو، هێرشبه‌رانه- له‌ دژی منداڵان، ژنانی بێ تاوان ، به‌ هۆی ده‌ستڕێژی به‌دکارانی ڕێژیم، ناسراو به‌ شه‌بیحا، به‌ هاوکاری و پشتیوانی ئێرانێکان ئه‌نجام درا، که‌ له‌ ماوه‌ی کۆتایی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وه‌ حه‌وتوو به‌ هه‌ڕ و گیف باسی ده‌کرد."

نۆلاند هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندی ئێران به‌ ئه‌م هێرشه‌ نه‌هێنایه‌ گۆڕێ، به‌ڵام کوتی بۆ واشنگتن " ده‌بێته‌ جێگایه‌کی سه‌رنجڕاکێش" که‌ جێگری هێزی قودسی ئێرانێ بۆ دانی ئامۆژگاریه‌ک ئه‌وان بۆ سوریای دابین ده‌که‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ کارێكی باش بۆ خۆیانی بزانن.

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت کات ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێویه‌کی کاریگه‌رانه‌ پێکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئوسترالیا، بریتانیا، کانادا، فه‌ڕانسه‌، ئاڵمان، ئیتالیا، هوله‌ند و سپانیا هه‌ره‌ نوێنه‌ری باڵای سوریا وه‌ده‌ربنێن، که‌ ئه‌وانیش به‌ خه‌ریکن به‌رامبه‌ر به‌ دیپڵۆماته‌کانی سوریا هه‌ر ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

نولاند کوتی توند وتیژییه‌که‌ "هه‌ره‌ تاوانکاری به‌ ئاشکرای تا به‌ ئه‌مڕۆی" هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئاڕادی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش و " پێ شێلکردنه‌کانی حاشاهه‌ڵنه‌گری" بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌ که‌ داوای کۆتایی پێ هێنان به‌ شه‌ڕ و ئازادکردنی گیراوانی سیاسی ده‌که‌ن.

‌کۆفی عه‌نان وه‌ک نێردراوی یو ئێن و کۆمکاری عه‌ڕه‌ب ڕۆژی سێشه‌مه‌ به‌ سه‌رۆکی سوریای گوت که‌ پلانێکی ئاشتی یو ئێن " به‌ بێ هه‌نگاوه‌کانی لێبڕاوانه‌ بۆ ڕاگرتنی توندو تیژی سه‌رکه‌وتوو نابێت." وته‌بێژێکی یو ئێن ده‌ڵیت به‌ڕێز عه‌نان نیگه‌رانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکی سوریا سه‌باره‌ت به‌ خوێنڕێژی، له‌ نێویاندا کوشتاری حوله‌ی باس کرد.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ نولاند کوتی واشنگتن دریژه‌ به‌ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌کانی نێوبژیکردنی به‌ڕێز عه‌نان ده‌دات، به‌ڵام باوه‌ڕی وایه‌ کات بۆ دیپڵۆماسی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌ سه‌ر چوه.

نولاند: " ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بتوانێت خه‌ریکه‌ ئه‌نجامی بدات بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێک به‌ قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت که‌ خه‌راپکاران بۆ گوندێک ده‌نێرێت ژنان و منداڵان بکوژیت؛ به‌ قه‌ناعه‌تی بگه‌یه‌نێت لیره‌دا کاری دروست ئه‌نجام بدات و کۆتایی به‌ توند و تیژیه‌که‌ بهێنێت. عه‌نان مرۆڤێکه‌ باوه‌ری به‌ وتووێژی به‌رده‌وام هه‌یه‌. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی گوترا، له‌ ڕوانگه‌یه‌که‌وه‌ ته‌نیا شتیک که‌ ئه‌سه‌د گوێی بداتێت گوشاره‌."

نولاند کوتی، له‌ ڕۆژانی دابێت، ئه‌مه‌ریکا دڕێژه‌ به‌ چاولێکردن له‌ ڕێگاکان ده‌کات که‌ گوشاری ئابوری، سیاسی و دیپڵۆماتی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و پایته‌خته‌کانی جیهان بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تی سوریا.

رووسیا پێشتر ده‌نگی به‌ هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بو گه‌مارۆخسته‌ر سه‌رۆک ئه‌سه‌دی نه‌داوه‌. لێدوانێکی سێشه‌مه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی " هه‌ده‌فمه‌ندانه‌ و بێ لایه‌نانه‌ی یو ئێنی سه‌باره‌ت بو کوشتاره‌ کرد،و تێیدا ده‌ڵێت " تراژدێکه‌ی له‌ حوله‌ جه‌خت ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ لایه‌نه‌کانی نیو سوریا ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی دووریکردن له‌ دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ ده‌ستبه‌جی توند وتیژی مه‌حکوم بکه‌ن."

نولاند کوتی ئه‌مه‌ریکا پێشوازی له‌ داوای سوریا بو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئاوا ده‌کات چونکه‌ " بۆ باسکردن نابێت" که‌ سه‌رئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ قامك بخاته‌ سه‌ر سه‌روکی سوریا.

نولاند: " بۆیه‌، ئێوه‌ ده‌زانن، له‌ ئه‌م ڕوانگه‌وه‌، ئایا ئه‌وه ‌ده‌بێته‌ خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له‌ بیرکردنه‌وه‌ی رووسیادا؟ ئێمه‌ هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین."

ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ، روسیا و چین پشتیوانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد که‌ له‌ به‌ر به‌ کارهێنانی تۆپخانه‌ له‌ حوله‌ حکومه‌تی سوریای مه‌حکوم کرد. وه‌زیری ده‌ره‌وی روسیا سێرگیی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت وی ده‌چێت دۆخی سوریا وابێت که‌ هێزه‌کانی سوریا و نه‌یارانی " له‌ کوژرانی خه‌ڵکی بی تاواندا ده‌ستیان له‌ ده‌ستی یه‌ک دابێت‌." ‌

XS
SM
MD
LG