پۆلیس له نیوزلاند ده‌ڵێت هیچ ئومێدێک نه‌ماوه له دوزینه‌وه‌ی 29 کرێکاری کانگا به زیندویی، پاش ته‌قینه‌وه به هێزیکه‌ی دووهه‌م که لوله‌ی ستونی ژێر زه‌مینی هه‌ژاندوه.
کاربه‌ده‌ستانی فریاگوزاری پێش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه، هۆشداریان داب‌و له پله‌ی به‌رزی گازی میثان له کانگای خه‌ڵۆزی ڕوباری پاێک.
کرێکاره‌کان، هه‌ر له ڕۆژی هه‌ێنیه‌وه گیریان خواردون، پاش کوه‌و بونی گاز له سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له کانگاکه‌دا له که‌ناری ڕۆژئاوای دورگه‌ی باشوری نیوزلاندا.
فریاگوزاران هه‌ر له‌و کاته‌وه په‌ێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کانی کانگاکه‌دا نه‌بوه وه پیان نه‌کراوه تیمی فریاگوزاری تر ڕه‌وانه‌ی لوله‌که بکه‌ن به هۆی به‌رده‌وام بونی پله‌ی به‌رزی گاز.