دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نێو کانێـکی ژێر زه‌ویدا له نیوزیله‌ند به لای که‌م 27 له کرێـکارانی کانه‌که بێ‌سه‌روشوێنن.
هاوکات تیمه‌کانی فریاگوزاری به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ده‌سـت به کارکردنی هه‌وڵی فریاگوزاری و به‌هانا چوونن له نێو ئه‌و کانه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تێدا ڕوویداوه و به کانی (Pike River Coal) ناسراوه و ده‌که‌وێته شارۆچکه‌ی ئاتاراوی خۆرئاوای نیوزیله‌ند.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که لێـپـرسـراوان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی بڕینی کاره‌بای سـیسـتمی هه‌واگۆڕکێی کانه‌که، ئه‌و کاره‌ی ڕه‌نگه بـبێته هۆکاری په‌نگ خواردنه‌وه‌ی گازه‌کان، هه‌ر بۆیه وا تاقیکردنه‌وه ده‌کرێت تاوه‌کو بزانرێت که ئایا ڕه‌وشی نێو کانه‌که بێ مه‌ترسـیـیه بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌کانی ڕزگارکردن و به‌هاناچوون بچنه نێو کانه‌که‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه پـیته‌ر ویتاڵی سه‌رۆکی جێبه‌جێکار ده‌ڵێت دوای کاره‌سـاته‌که دوو کارمه‌ندی نێو کانه‌که توانیویانه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و بێنه ده‌ره‌وه و 3 کرێکاری دیکه‌ی نێو کانه‌که ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت زیندوون ئه‌وانیش له هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه‌دان.