Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـک 21 کەس لە شاری نیویۆرک دەکات بە ژێرەوە


ئۆتۆمبیلێـک لە ناوجەرگەی شاری نیویۆرک بە خێرایی لێی خوڕیوە و چووەتە سەر شۆستەکە و 21 کەسی کردووە بە ژێرەوە و لە ئاکامدا یەک لە قوربانیـیەکان گیانی لەدەسـتداوە و ئەوانی دیکە برینداربوون.

ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە مەیدانی تایم سکوێری شاری نیویۆرک ڕوویدا و دیمەنەکانی ڤیدیۆ نیشانیان دا پـۆلیس کەسێـکی دەسـتگیرکرد.

بەپـێی دوایـین لێدوانی پـۆلیس ڕووداوەکە پەیوەندی بە تێرۆرزمەوە نەبووە.

XS
SM
MD
LG