حکومه‌تی هۆڵه‌ندی هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه فه‌رمیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاگرت، پاش له‌سێداره‌دانی ژنێـکی ئێرانی هۆڵه‌ندی که له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی سـاڵی 2009 به‌شداری کردبوو.
ئه‌م بڕیاره پاش چه‌ند کاتژمێرێـک هات له‌وه‌ی دیپـلۆماتانی هۆڵه‌ندی ڕاپـۆرته‌کانی ئێرانیان پـشـتڕاستکرده‌وه که ده‌ڵێن زه‌هره به‌هرامی 45 سـاڵ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له‌سێداره درا.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا به‌هرامی له‌سێداره درا له‌سه‌ر بازرگانیکردن به به‌نگ و موخه‌ده‌رات، به‌ڵام ئه‌م ئیدعایه‌ی ئێران له لایه‌ن کچی زه‌هره به‌هرامیـیه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند که‌وا ئیعدامکردنی به‌هرامی کاری ڕژێمێـکی دڕنده‌یه.
باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیش له لاهای ڕایگه‌یاند به‌هرامی که له ئێران له‌دایکبووه و پاشان بووه‌ته هاوڵاتیـیه‌کی هۆڵه‌ندی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بازرگانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات بووه. له‌و به‌یانـنامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه به‌هرامی هه‌موو مافێـکی قانونی هاوڵاتیـیه‌کی ئێرانی هه‌بووه و ئێران دان به دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یـیدا نانێت.