زۆرێک له پسپۆڕانی مێژوو له عێراق، وا باس له‌م کابینه نوێیه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن که له‌وه‌تای وڵاتی عێراق دامه‌زراوه ، یه‌که‌مین جاره کابینه‌ی حکومه‌تێکی هه‌بێت له 42 وه‌زاره‌ت پێک‌بێت و سه‌ره‌ک وه‌زیریش 3 جێگری هه‌بێت.
وه‌زیری پێشوی ژینگه له حکومه‌تی عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌م ژماره زۆره‌ی کابینه نوێیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، ده‌بێته هۆکارێک بۆ ئاڵۆز بوونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕاندن و به‌جێگه‌یاندنی کاره‌کانی ئه‌م حکومه‌ته نوێیه ده‌درێن ، نه‌ک ئه‌وه‌ی ببێته کارئاسانی بۆ حکومه‌ت.
نه‌رمین عوسمان ، ده‌شڵێت پێی وانییه پێکهێنانی حکومه‌ت به‌و مانایه بێت که تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان عێراقیه‌کاندا هاتبێته ئاراوه له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به نه بوونی ژنان و ئافره‌تان له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراقدا ، نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌م مالیکی و هه‌میش لایه‌نه سیاسیه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون له دیاریکردنی ژنان بۆ پۆسته وه‌زاریه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:02 خوله‌که.