له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی دانیشتنێکی نائاسایی په‌رله‌مان بوو بۆ پرسیار و وه‌ڵام.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت وه‌ڵامه‌کانی وه‌زیری پێشمه‌رگه دڵنیایی له لای ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆن درووست نه‌کرد چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نها به گشتی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ده‌دایه‌وه و نه‌ده‌چوه ناو ئه‌و ورده‌کاریانه‌ی پێویست بوون وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، نه‌ریمان عه‌بدوڵا ده‌شڵێت هۆکاری چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هۆڵی په‌رله‌مان بێ له‌وه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌کان به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌کی له‌به‌ر ئه‌وه بوو که سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوای متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌که‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت پێشێلکاری بوو له په‌یڕه‌وی په‌رله‌ماندا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ، متمانه به‌خشرایه‌وه به وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.