ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌تی کرد له‌گه‌ڵ شـاند‌ی دانوسـتانکاری لیستی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نی کوردی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق که یه‌کێـک له به‌شـداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سـتپێشـخه‌ریـیه‌ی مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم بووه بۆ لایه‌نه سیاسیـیه عێراقیـیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بێن پـێـکه‌وه دابنیشن و به‌رنامه‌ی خۆیان باس بکه‌ن بۆ چاککردنه‌وه‌ی کارکردن له ناو حکومه‌تدا. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسـتیان به‌رامبه‌ر به‌و گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌ی که لایه‌نی کوردی پـێشـکه‌شی کردووه تا بتوانرێت حکومه‌تێـک پـێـکبهێنرێت که هه‌موو لایه‌نێک تیایدا به‌شـداری بکات.
پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک لایه‌نی کوردسـتانی له‌گه‌ڵ دوو قه‌واره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی عێراق که بریتین له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان و لیستی عێراقیـیه که زیاتر سـووننه‌ن گفتوگۆمان کردووه. ده‌شڵێت له‌و گفتوگۆیانه هاوپه‌یمانی شیعه‌کان زیاتر قایل بووه به‌و 19 خاڵه‌ی لایه‌نی کوردسـتانی خستوویه‌ته ڕوو بۆ به‌شـداریکردن له حکومه‌تی داهاتوودا، به‌ڵام لیستی عێراقیـیه دوره له لایه‌نی کوردسـتانی و به تایبه‌تی له جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و مه‌سه‌له‌ی پـێشـمه‌رگه و مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووکردنی خێزانی ئه‌نفالکراوه‌کان و قوربانیانی کیمیابارانه‌کان و مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو بۆ هه‌رێمی کوردســتان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی تورکیا له پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت تورکیا ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی هه‌بووه له پـێـکهێنانی لیستی عێراقیـیه و ئه‌و خه‌ڵـکانه‌ی که به‌شـداریان تیادا کردووه به‌شێـکیان زۆر نزیکن له تورکیا و به قسه‌ی ئه‌وان ده‌که‌ن له کاره‌کانیاندا. ده‌شڵێت به دوری نازانم داوود ئۆغلو هاتبێت بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئه‌و لایه‌نانه بدات و تێـیان بگه‌یه‌نێت به‌شـداریکردن له حکومه‌ت کارێـکی باشه و سه‌رۆکی وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار دیاره بۆ چ لایه‌نێـک ده‌ڕوات و ئه‌وان پـۆستی دیکه په‌سه‌ند بکه‌ن و وه‌ری بگرن، وه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێسـتێـکی نوێی تورکیایه که پـێشـتر هه‌وڵی ده‌دا لیسـتی عێراقیـیه پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت، به‌ڵام دوایی که ئه‌وه نه‌بوو ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که پـۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌وان بدرێت، به‌ڵام ئێسـتا پـێده‌چێت تورکیاش گه‌یشـتبێته ئه‌و بڕوایه‌ی کورد ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و پـۆسته‌ی سه‌رۆک کۆمار نابێت، وه نه‌ک ته‌نها کورد به‌ڵکو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیش به هه‌مان شێوه زۆر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌و پـۆسته بدرێت به کورد و به تایبه‌تی به به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:13 خوله‌كه.