دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگ له که‌رکوک هه‌یه، ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه که ده‌بێت بنبڕبکرێت و ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت ئه‌وا خه‌ڵکی که‌رکوک زیاتر باوه‌ڕیان به نوێنه‌ر و به‌رپرسه‌کانی خۆیان ده‌بێت.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکوک گوتی من ئه‌و ساڵانه‌ی که له ئه‌مه‌ریکاش بووم جگه له کاری ڕۆژانه و بژێوی خۆم کاری سیاسییه‌که‌م هه‌موو کاتێک بۆ کوردستان بووه و به تایبه‌تیش بۆ که‌رکوک. دکتۆر نه‌جمه‌دین گوتیشی که هاتمه‌وه به ده‌نگی خه‌ڵکی که‌رکوک بووم به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق. به‌ڵام من هه‌میشه که‌رکوکم به‌لاوه گرنگتر بوو. من بۆ وه‌زیفه نه‌هاتوومه‌ته‌وه به‌ڵکو بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته‌وه تا بتوانم خزمه‌ت بکه‌م، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بۆ وه‌زیفه بووایه ئه‌وا ئه‌بووم به وه‌زیر له به‌غدا یان وه‌کو ئه‌ندام په‌رله‌مان که به پله‌ی وه‌زیره ده‌مامه‌وه، چونکه پارێزگاری که‌رکوک پله‌ی بریکاری وه‌زیری هه‌یه ئه‌مه‌ش مانای وایه که به راستی پله لای من گرنگ نییه. لای من خزمه‌تکردنی که‌رکوک له هه‌مووی گرنگتره.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم هه‌روه‌ها گوتی جگه له‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئێمه لێره پێویستییه‌کی زۆریان هه‌یه له ڕووی خزمه‌ت گوزاری و پێویستی ڕۆژانه‌یان و مه‌سه‌له‌ی بی‌کاری کێشه‌یه‌کی سیاسیش له که‌رکوک هه‌یه که تا ئێستا به شیوه‌یه‌کی پێویست چاره‌سه‌ر نه‌کراوه جا له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه من ئه‌و بڕیاره‌م دا که بگه‌ڕێمه‌وه‌و به‌شداربم له چاککردنی ڕه‌وشی که‌رکووک و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.