ساڵێک له‌مه‌و پێش چالاکوانانی کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،شیرین عه‌لم هولی،فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌ێده‌ریان و چالاکوانی به‌لوچی مه‌هدی ئیسلامیان به فه‌رمانی دادگاکانی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران له سێداره دران. نه‌گین شێخولئیسلامی ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مانه یه‌کمین گیان به‌ختکه‌رانی ئێمه نین و له پێشدا زۆرتر هه‌بوونه، به‌ڵام گرنگی ئه‌مانه جیاوازیان هه‌بوه که توانیویانه به ده‌نگ و نامه و خۆراگریه‌کانیان له زینداندا ده‌نگی خۆیان به‌ده‌ره‌وه بگه‌ێنن وه ئێمه‌ش ئه‌بێ بۆ ئه‌و کارانه‌یان ئه‌رزش دابنێن و ڕابوردوو مێژووی خۆمان له بیر نه‌که‌ێن و خه‌باتی ئه‌مانه ببێته سومبوڵ وانه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌ی داهاتومان.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:17خوله‌که.