کۆمه‌ڵێک له چالاکانی کورد بۆ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری ستراسبۆرگ- فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان له خواردن بۆ بێزاری ده‌ربڕینیان به‌رامبه‌ر به‌و پێشیلکاریانه‌ی که به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت له‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ر دا دابه‌شکراوون به تاێبه‌تی تورکیا و ئێران.
خانم نیگار عنایه‌تی چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له رۆژی 14 همینداێن و هێدی هێدی له باری ته‌ندروستیه‌وه هه‌ندێک قورسایی ده‌که‌وێته سه‌رمان و رۆژی سێشه‌ممه دکتۆر هاتوه و ئازمایه‌شێکی گشتی کرد، هه‌مویان کێشیان هاتوه‌ته خواره‌وه له نێوان 4 – 9 کیلۆ ، هه‌ندێک فیشاری خوێنیان هاتوه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێکی تریش چوه‌ته سه‌ره‌وه وه هه‌ندێکیش پله‌ێ شه‌که‌ریان چوه‌ته سه‌روه و هه‌ندێکیش هاتوه‌ته خواره‌وه، واته باری ته‌ندروستیان له ره‌وشێکدایه که هێدی هێدی به‌ره‌و به‌ددتر ده‌چێت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سورین له‌سه‌ر چالاکیه‌کانمان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:10 خوله‌که