Accessibility links

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: کورد پێویسته‌ کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌ی چاودێر له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ربگرێت

  • Shayan Pasha

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: کورد پێویسته‌ کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌ی چاودێر له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ربگرێت

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: کورد پێویسته‌ کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌ی چاودێر له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ربگرێت

وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زووانه‌ فه‌له‌ستینیـیه‌کان داوای بوونه‌ به‌ ئه‌ندامی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن و مه‌سه‌له‌که‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا په‌سه‌ندکردنی داواکاریـیه‌که‌یان نادیاره‌ به‌ڵام ‌ژماره‌یه‌ك شیکه‌ران گه‌شبینن.

د. نه‌ژاد ئاکرێی پرۆفیسوری یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانگوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت فه‌له‌‌ستین و کورد دوو کێشه‌ی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و پێی وایه‌ فاکته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر کاریگه‌ری هه‌یه‌ وه‌ك له‌ خواستی گه‌له‌که‌ له‌ کێشه‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌کاندا. و ده‌ڵێت ئه‌وان له‌ میانه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی له‌م دوایـیه‌دا ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ وریا و ژیربوون به‌وه‌ی حه‌ماس و فه‌تح توانیان ڕێکبکه‌ون و سه‌رکرده‌کانیان توانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر دابنیشن. ‌هه‌‌روه‌ها فاکته‌ری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ بۆ به‌ ئه‌ندامبوونی ته‌واوی فه‌له‌ستین له‌م کاتانه‌دا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

کوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن کیان و نه‌ك ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌کی مه‌وقعی جیوپۆلتیك و جیۆستراتیژی هه‌یه‌ و ده‌رفه‌تێکی مێژویی له‌به‌رده‌مدایه‌. له‌ ڕێی ئه‌کتیڤکردنی دیپلۆماسیه‌تی کوردی به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌دا و کێشه‌ی کورد له‌ ئاستی ئینسانییه‌وه‌ به‌ره‌و ئاستێکی تر بڕوات ئێدی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شوێنی خۆی ده‌کاته‌وه‌ له‌ گۆڕانکاری نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی ناوچه‌که‌دا.

ده‌توانیت له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بیت که‌ ماوه‌که‌ی 17:30 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG