Accessibility links

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: شه‌ڕی دژ تیرۆر له‌ جیهان تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌کانی خۆی هێنایه‌ دی

  • Shayan Pasha

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: شه‌ڕی دژ تیرۆر له‌ جیهان تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌کانی خۆی هێنایه‌ دی

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی: شه‌ڕی دژ تیرۆر له‌ جیهان تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌کانی خۆی هێنایه‌ دی

دوا به‌دوای چه‌نده‌ها ساڵانی گه‌ڕان به‌ دوای ئوسامه‌ بن لادنی ڕێبه‌ری قاعیده‌ و تیرۆریستی هه‌ره ‌داواکراو له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ وا ده‌رکه‌وت له‌ ناو پاکستان خۆی حه‌شاردابوو. ئایا ڕێکخراوی قاعیده‌ دوای کوژرانی بن لادن چیـیان به‌سه‌ر دێت؟

دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاکرێی مامۆستای یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر پێوایه‌ قاعیده‌ له‌ سێ نه‌وه‌ پێکهاتووه‌. نه‌وه‌ی یه‌که‌میان که‌ جیهادی ئه‌فغانی دژ به‌ یه‌کێتی سۆڤێتی پێشوو بوو. نه‌وه‌ی دووه‌میان نه‌وه‌ی پاش 11 ی سپته‌مبه‌ر بوو. و نه‌وه‌ی سێهه‌م که‌ نه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌ ساڵه‌ی یه‌که‌مینی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مینه‌، که‌ نه‌وه‌یه‌کی میانڕه‌ون و باوڕیان به‌ چالاکییه‌ سیاسیـیه‌کان هه‌یه‌ و مێسر نمونه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌.

د. نه‌ژده‌ت ئاکرێی گوتی جیهان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی له‌ سه‌ر به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات دا‌ده‌‌نرێن ، گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیسته‌می سیاسیان هاتووه‌ و چی دی داڵده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه‌ بۆ تیرۆری جیهانی و عێراق نمونه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG