به گوێره‌ی "سبه‌ی" ماڵپه‌ری فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، شه‌مه ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ریی گشتی بزوتنه‌وه‌که له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به خاک ده‌سپێردرێت. هه‌روه‌ها هه‌زاران که‌س "له خه‌ڵکی شاری سلێمانی و دوروبه‌ری و شاره‌کانی دیکه" له ئه‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شداریان کردووه و "له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی" له ئه‌و شوێنه ده‌نێژرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ته‌مه‌ن 73 ساڵی ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ی گۆڕان زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی دوای سه‌ردانێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی له له‌نده‌ن گه‌ڕایه‌وه کوردستان و کۆچی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری "میدڵ ئیست ئای" ده‌نووسیت نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک یه‌کێک له دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له فه‌رمانده‌ریی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێڕاقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن دا پێشه‌نگ بوو و له ڕێکخستنی پلان و سه‌رئه‌نجام له ڕاپه‌ڕینی 1991 له کوردستانی عێڕاق دا نه‌خشی هه‌بوو که سه‌رئه‌نجام حکومه‌تێکی خودموختاری هه‌ریم له کوردستان پێک هات.
له پێوه‌ندی به خاک ئه‌سپاردنی کاک نه‌وشیروان، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی ژیار محه‌مه له وتووێژێکی ڕاسته‌وخۆدا زانیاری زیاتر دابین ده‌کات.