Accessibility links

سەرۆک ترامپ چاوی بە کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا دەکەوێت لە برۆکسل


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەپێش کۆبوونەوە لوتکەکەی سەرکردەکانی ناتۆدا چاوی بە کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا کەوت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک بەخێرهاتنی سەرۆک ترامپی کرد و ئەمەش یەکەم جاریەتی سەردانی برۆکسل بکات لەوەتەی بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لە میانەی کەمپینی هەڵبژاردنەکەیدا گومانی لە یەکێتی ئەوروپا دەکرد و دەستخۆشی لە بەریتانیا کرد لەوەی کە بێتە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام سەرکردەکانی یەکێتییەکان بانگهێشتی دەکەن بۆ بەرەدەوام بوونی پشتیوانی واشنتن لە کیشوەری ئەوروپا و هەروەها پشتیوانیکردنی بازرگانی سەربەخۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG