سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و ڕابه‌رانی ناتۆ له پـرتوگال کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێـکردنی ئایا چۆن هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌نگ له ئه‌فغانسـتان بکه‌ن تا سـاڵی 2014 .
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕابه‌رانی ئه‌و ڕێـکخراوه که له 28 ئه‌ندام پـێـکدێت، ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ک له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی له لشبۆنه و تیایدا داوا له هێزه‌کانی ناتۆ بکه‌ن ئاسایش ڕاده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان بکه‌ن له سـاڵی داهاتوودا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا سـاڵی 2014 ئه‌م پـرۆسه‌یه کۆتایی پـێبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌مینداری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرسن فۆغ پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی ناتۆی دووپات کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر له ئه‌فغانسـتان.
به‌م دوایـیانه به‌ڕێز کارزای ناڕه‌زایی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به تاکتیکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان و به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی به شه‌و ڕاگرێت که ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بنه مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێـی ئه‌فغانیـیه‌کان، له‌وانه‌شه بـبێته هۆیه‌ک بۆ په‌یوه‌ندیکردنی هه‌ندێـک که‌س به بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه.