ڕابه‌رانی ڕێـکخراوی په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به ناتۆ سبه‌ی هه‌ینی له لشبۆن کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌رکی نوێی دوای سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و جه‌نگ له ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
پـێشـبینی ده‌کرێت هاوپه‌یمانی ناتۆ بیرۆکه‌ی سـتراتیژێـکی نوێ ئاشـکرا بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانیـیه‌کانی ئاسایشی جیهانی ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر گۆڕاوه له‌و ده‌مه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ 11 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر دوایین بژارکاری و گۆڕانی له ئه‌رک و به‌رپـرسیارێتیدا کرد.
سه‌نگی نوێی 28 ئه‌ندامی هاوبه‌ندی له‌شـکری خۆرئاوا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک له پـسـپۆڕان داڕێژرا و مادلین ئۆڵبرایتی وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رپه‌رشـتی کردبوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه لوتکه‌یـیه‌که‌دا مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی ئه‌فغانسـتان ده‌بێته سه‌ر تۆپی کارنامه‌یان.
چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـلانێـکی چوار سـاڵی کشـانه‌وه‌ی 130 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ دیاری بکات، ئه‌وه‌ی بڕیاره له سـاڵی داهاتووه‌وه له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتپـێـبکات و هێزه‌کانی ناتۆ به قۆناغ ئه‌رکی کۆنتڕۆڵی باری ئاسایشی ده‌ده‌نه ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی.