سکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندرێ فو راسمۆسین ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له ئه‌فغانستان له سه‌رو لیستی هه‌ڵمه‌ته باڵاکانی هاوپه‌یمان ده‌مێنێته‌وه و پێشبینی کرد که‌وا حکومه‌تی ئه‌فغانستان تا ساڵی 2014 ته‌واوی ئه‌رکی ئاسایش له ئه‌ستۆ بگرێت.
ناوبراو ئه‌و وته‌یه‌ی له برۆکسله‌وه ڕاگه‌یاند له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و ئه‌وانه‌ی له هاوپه‌یمانی ناتۆدا نین له هێزی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌فغانستاندا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه تاووتوێی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ده‌کات له کۆتایی ئه‌م ساڵدا دوابه‌دوای 10 ساڵ له دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکراسی و داکۆکیکردن لێی له دژ تاڵیبان.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له نێو ئاماده‌بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دایه که ئه‌وه‌ش دواترینی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه به‌ر له‌وه‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا خانه‌نشین ببێت.
هه‌روه‌ها گه‌یتس له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان سه‌ردانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد و گوتی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌یه‌کی دوروسته بۆ هاویشتنی گورزێکی توند به ڕووی تاڵیباندا.
بڕیاره گه‌یتس له 30 ی مانگی شه‌ش خانه‌نشین ببێت.