ڕۆژی دووشه‌ممه لایه‌نه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپـیشـانده‌راندا کۆبوونه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێـک داواکاری خۆپـیشـانده‌ران درانه ده‌ست په‌رله‌مانتاران و ته‌نها مۆڵه‌تی 48 کاتژمێریان دانه‌وه بۆ جێبه‌جێـکردنیان.
له‌و باره‌یه‌وه ناسک قادر گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی له شـاری سلێمانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و داواکاریـیانه له مێژه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی کوردی هه‌ن، به‌ڵام له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراون، وه بۆیه ته‌نها ماوه‌ی 48 کاتژمێر دانراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:47 خوله‌كه.