Accessibility links

کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد له‌ هه‌ولێر سازده‌کرێت

  • Shayan Pasha

بڕیاره‌ کۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ ‌له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ناسک ته‌وفیق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا سه‌باره‌ت به‌ کۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد گوتی له‌ کۆنفرانسى یه‌که‌م له‌ دیاربه‌کر له‌ ساڵی 2010 بڕیار درا کۆنفرانسى دووه‌مى نه‌ته‌وه‌یى ژنان له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێت . ئه‌م کۆنفرانسه‌ له‌ ژێر دروشمی هه‌مه‌ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌نگی ژن بۆ یه‌ک‌ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌بێت. و گو‌تیشی 186 ژنان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و ئه‌وروپاوه‌ به‌شداری تیایدا ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ژماره‌که‌ له‌وه‌ زیاتر ببێت.

ناسک ته‌وفیق گوتی له‌م کۆنفرانسه‌دا ژنان دیدوبۆچوونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانی ژنان له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌ک به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG