له ڕێوره‌سمی ساڵانه‌ی کۆشکی سپی‌دا بۆ ڕێزگرتن له رۆژنامه‌نووسان و میدیاکاران، رۆژنامه‌وانێکی کورد خه‌ڵات کرا.
ڕۆژنامه‌وان نامۆ عه‌بدوڵا، قوتابی له زانکۆی کۆلۆمبیا له نیویۆرک، له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی کۆشکی سپیه‌وه خه‌ڵاتکراو و سه‌رۆک باراک ئۆباما خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرد.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز نامۆ عه‌بدوڵا ده‌ڵێت شانازیه‌کی گه‌وره بوو که له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌مریکا وه خه‌ڵات کرام و گوتیشی هه‌ستێکه نا‌توانیت به وشه ده‌ری بڕی.
به‌ڕیز نامۆ عه‌بدوڵا کاری رۆژنامه‌وانی بۆ چه‌ندین ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه وه‌ک رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و ئاژانسی هه‌واڵی روه‌یته‌رز و هه‌روه‌ها سه‌نووسه‌ری به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی رووداو بووه.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز نامۆ عه‌بدوڵا، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.