نامیک تان، باڵیۆزی تورکیا بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی تورکیا ئه‌وه‌یه نایه‌وێت هیچ جۆره چه‌کێکی ناووکی له ئێران‌دا ببینێت و به ڕاشکاوانه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته به ئێرانیه‌کان گوتراوه.
نامیک تان ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی نه‌رێنی تورکیا به‌رامبه‌ر به بڕیاری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بۆ ئه‌وه بووه تا ده‌رفه‌تێکی زیاتر بدرێت به هه‌وڵی دیپلۆماسی و بێ له‌وه‌ش هه‌رچ شتێک له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕوبدات کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر تورکیاوه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، باڵیۆزی تورکیا بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌شڵێت بڕیاری سزا نوێکان بڕیارێکی هه‌ڵه بووه چونکه کاته‌که‌ی نه‌گونجاو بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه ئاماده کراوه و ماوه‌که‌ی 6:49 خوله‌که.