دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له وتاره‌که‌ی بۆ 65 مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک باسی ڕه‌وشی ئێستای عێراق ده‌کات به‌تایبه‌تی سیاسه‌ته‌کانی پێكهێنانی حکومه‌ت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش گرنگتر له وتاره‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا عێراق ده‌توانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ربچێت که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری عێراق به خه‌ڵکی دیکه بدرێت وه‌کو قه‌ره‌بووکردنه‌وه له‌به‌ر کێشه‌کانی که به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی پێشووی سه‌دام حوسێنه‌وه به‌سه‌ر عێراق هاتوون.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:50 خوله‌که.