نه‌جیب عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک کاندیدی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی مانای کۆتایی هاتنی کێشه‌کان نییه له عیراقدا ، هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تی زیاتر ڕه‌خساوه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی تر، که ئه‌مه‌ش کۆسپی تر له به‌رده‌م پرۆسه‌که‌ی مالیکیدا دروست ده‌کات.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی لیسته‌کانی تری عێراق ده‌چنه خانه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.