وه‌کو له میدیاکاندا ده‌بینرێت سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له لایه‌که‌وه خه‌ریکی سه‌ردانی وڵاته موسڵمان و عه‌ره‌بیه‌کاندایه و دڵسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه ده‌رده‌بڕێت به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه خه‌ریکی هه‌ڕه‌شه و له‌شکه‌ر کێشیه به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ سه‌ر کورد وه وه‌کو میدیاکان باس ده‌که‌ن خۆشه‌ویستیشی له نێوان کورده دانیشتوه‌کانی تورکیادا له ده‌ست داوه.
خانمی نه‌گین شێخ الاسلامی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تورکیا نه‌ک هه‌ر له‌م ده‌ورانه به‌ڵکۆ له پێشیشدا تورکیا سیاسه‌تێکی دووگانه‌ی هه‌بوه، له کاتێکدا هه‌وڵی ده‌دا پایگای خۆێ له نێو وڵاتانی ئه‌وروپایی و ڕۆژئاوا بپارێزیت هه‌ر وه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دا له نێو جیهانی ئیسلامدا ئه‌و پاێگایه‌ش بپارێزیت که ئه‌و دو سیاسه‌ته دووگانه‌یه ئه‌ردوگانی پاراستوه، نه‌گین خانم ده‌شڵێت هه‌رچه‌ند په‌ێوه‌ندی نێوان ئێران و تورکیا قه‌ت باش نه‌بوه به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه به تاێبه‌تی له‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایه‌دا هه‌ر په‌ێوه‌ندیه‌ک له نێوانیادا هه‌بوه له سه‌ر ستراتیژی کێشه‌ی کورده بوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:35 خوله‌که.