Accessibility links

نادیه‌ بلباسی پێی وایه‌ موباره‌ك به‌ نیاز نییه‌ کورسی ده‌سه‌ڵات و وڵات به‌جێبهێڵێت

  • Shayan Pasha

ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ك له‌ ڕێ ته‌له‌فزیونی فه‌رمی وڵاته‌که‌دا له‌ یه‌کی مانگی دووی ساڵی 2011 دا

ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ك له‌ ڕێ ته‌له‌فزیونی فه‌رمی وڵاته‌که‌دا له‌ یه‌کی مانگی دووی ساڵی 2011 دا

دوای ڕاپەڕینەکەی خەڵکی تونس دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ، ئەم ڕاپەڕینە کاریگەری هەبووە لەسەر زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفه‌ریقا به‌ تایبه‌تی له‌ میسر که‌ خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن. ‌به‌ڵام هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ڕووه‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات.

ئایا حوسنی موباره‌ك ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ی زه‌ین عابدین بن عه‌لی و له‌ وڵاته‌که‌ هه‌ڵدێت تا گه‌لی میسر بڕیار بدات کێ جێی بگرێته‌وه‌ ؟ ئایا حكومه‌تی میسر توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی تووڕه‌‌و ناڕازی هه‌یه‌؟ ئایا ئیخوان ئه‌لموسلیمین تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵیان له‌ وروژاندنی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ گشتیه‌ هه‌یه‌؟ بڕیاری دوایی بۆ کوتایی هێنان به‌م ڕه‌وشه‌ی میسر له‌ ده‌ست کێدایه‌ ؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌یه‌كچوونی زۆر له‌ نێوان میسر‌و تونسدا هه‌یه به‌ڵام بێگومان رۆژه‌كانی داهاتووی ره‌وتی رووداوه‌كان به‌ چه‌شنی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ گرێدراوه‌. گه‌رئایا درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ بتوانێ سیناریۆیه‌كی هاوشێوه‌ی تونس بۆ وڵاتی میسر سازبكات یان نا؟

نادیه‌ بلباسی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ بواری ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌رپرسی نوسینگه‌ی ته‌له‌فزیونی MBC له‌ واشنتون له‌ میانه‌ی گفتو گۆیه‌کدا ڵه‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی به‌گوێره‌ی وتاره‌که‌ی سه‌رۆك موباره‌ك له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌دا پێ ناچێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت به‌م زووانه‌ و وڵاته‌که‌ به‌جێبهێڵێت . ئه‌و وا بۆی ده‌چێت له‌شکری میسر بڕیاری کۆتایی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت سا ئایا بۆ پیشتیوانکرنی موباره‌ك هاتاکو قۆناغی سه‌رۆکایه‌تی له‌ مانگی 9 دا کوتایی پێ بێت و یاخۆد به‌ یارمه‌تێدانی عومه‌ر سوله‌یمانی جێگری سه‌رۆك موباره‌ك بۆ پێکهێنانی حکۆمه‌تێکی نوێ و ڕێ خۆشکردن بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌ی موباره‌ك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپورتێك بن له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی ژێره‌وه یان سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG