هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاپۆرتیان بڵاو کردۆته‌وه و له زاری وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌ڵێن که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی له هه‌رێمه‌وه ڕاگرتووه به‌هۆی ئه‌و یاسای نه‌وت و گازه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق دایڕشتوه و ناردویه‌تیه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌وه بۆ په‌سه‌ند کردن.
جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت نا ، هه‌رێم ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ڕانه‌گرتووه ، به‌ڵکو ڕێژه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی که‌م کردۆته‌وه و ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق په‌له‌کردنی پێوه‌بووه.
موعته‌سه‌م ئه‌کره‌م له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و کێسه‌که‌ش به کێسه‌یه‌کی سیاسی ناودێر ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.