سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت یه‌كێ له‌و هۆکارانه‌ی بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی له یه‌که‌م ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا ئۆپزسیۆنی سه‌وز بانگه‌وازه‌که‌ی خۆی بکشێنێته‌وه بۆ سازدانی خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک بڕێک له سه‌رانی ئۆپزسیۆنی سه‌وز ناڕازین به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاتێک له مانگه‌کانی دواییدا دروشمه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌و گۆڕانی حکومه‌ت ئاڕاسته ده‌کرا، ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆنی سه‌وز دژی ئه‌و دروشمانه راوه‌ستانه‌وه.
مسته‌فا هیجری له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا باسیش له بارودۆخی ئۆپزسیۆنی ئێرانی ده‌کات له ده‌ره‌وه و و ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا پێویسته ئۆپزسیۆن له‌بری ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کان هه‌مووی ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی بکات، ڕه‌خنه له خۆشی بکرێت و بزانێت هه‌ڵه‌کانی چی بوون تا خۆی ڕیفۆرم بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:04 خوله‌كه.