به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داویانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت پێی وانییه بتوانرێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌مزووانه ببێت ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که هێشتاش هیچ ئاماده‌کاریه‌ک نییه بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کیانی ده‌شڵێت سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی خواستی چاره‌سه‌ریان نییه بۆ کێشه‌کانی وڵاته‌که و هه‌ر هه‌مووشیان ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێک له ده‌سه‌ڵات به پشکی شێره‌وه و که‌سیش نایه‌وێت ببێته ئۆپزسیۆن، وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه له عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:22 خوله‌که.