هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی گوتویانه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو ، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا پێکهاته‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندکردن.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌و پێیه‌ی ناوی که‌سه‌کان بۆ پۆسته‌کان دیارکراون، ئه‌وا ده‌شێت مالیکی بتوانێت له واده‌که‌ی خۆیدا کابینه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کیانی باسیش له‌وه ده‌کات پێویسته لایه‌نی پێکهێنه‌ری حکومه‌ت نۆزده داواکه‌ی کورد مۆربکات.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی گۆڕان باسیش له پڕۆژه‌کانی لایه‌نه‌که‌شی ده‌کات بۆ دانیشتنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.