وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر به‌سه‌ردانێک گه‌یشته عێراق و له به‌غداش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا هه‌بووه ، بۆ باسکردنی چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و قاهیره.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێط ، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی کرد و له‌وێش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا هه‌بوو.
بێ له مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کان ، مه‌به‌ستێکی تری سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر ، کردنه‌وه‌ی کونسڵخانه‌ی میسره له هه‌ولێر ، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت ، ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه زۆر گرنگه ، له‌وانه چونی بۆ هه‌ولێر و کردنه‌وه‌ی کونسڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له هه‌ولێر ، چونکه زۆرێک له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان چاوه‌ڕوانی قاهیره ده‌که‌ن ، تا کونسڵخانه‌ی خۆی بکاته‌وه و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێن و شوێنی فه‌رمیانه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان ، ده‌شڵێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی وڵاتی میسر که له‌سه‌ر عێراقن ، ده‌کرێت وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی لێی بڕوانرێت و چاره‌سه‌ریشی ده‌که‌وێته سه‌ر شێوازی کارکردن و گوتاری سیاسی عێراق.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.