ڕۆژی شه‌ممه یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه تیایدا داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردوه تا سه‌ر و ماڵی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که بپارێزێت ، هاوکاتی ئه‌و نائارامیه سیاسیانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن.
له به‌شێکی تری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه بۆ ماوه‌یه‌که شه‌ڕێکی سایکۆلۆژی له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوودا ده‌کرێت و پڕوپاگه‌نده به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌که‌یان بڵاو ده‌کرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له گیانی ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو ده‌کرێت.
موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه له‌م بارودۆخه‌دا به گیانێکی به‌رپرسانه‌وه بڕوانرێته مه‌سه‌له‌کان و به جۆرێک ببرێن به‌ڕێوه که له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی ه نیشتیمان و ، ئه‌زمونه‌که‌دا بێت.
به‌ڕێز فه‌ره‌ج ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات که ئه‌و شتانه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌کگرتوو ده‌کرێن چاره‌سه‌رکردنیان ئاسانه ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا به‌رده‌وام له ووتوێژدایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:12 خوله‌که.